دوای ئەوەی نەخۆشخانەی ڕزگاری دەستی بە كاری ئاسایی خۆی كردەوە لە دوای كۆڕۆنا
بۆ یەكەم جار لە بەشی نەشتەرگەری میزەڕۆ لەلایەن تیمی نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەو بەسەرپەرشتی (پ. د. پشتیوان بەزاز) و (پ. د. شەوقی غەزالە) نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە بۆ هاوڵاتیەكی بە رەگەز عەرەب دانیشتووی شاری حەمدانیە كەوا دایكێك گورچیلەی خۆی بەخشی بە كوڕەكەی خۆی.
سوپاس بۆ خودا نەشتەرگەرییەكە بەسەر كەوتوویی ئەنجامدرا تەندروستی دایك و كورەكەی زۆر باشە.