وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت: ئەمریكا بە شێوەیەكی فەرمی لایەنێكە لە رێككەوتننامەی پاریس و گەرایەوە ناو ڕێككەوتنامەكە.
ئانتۆنی بڵینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردەوە: جۆ بایدن لەگەڵ دەستبەكاربوونی لە ٢٠ی كانوونی دووەمی ئەمساڵ بڕیارنامەی پەیوەندیدار بە گەڕانەوەی ئەمریكای بۆ نێو رێككەوتننامەی پاریس واژوو كردووە و لەمڕۆ بەدواوەیش ئەمریكا بە شێوەیەكی فەرمی لایەنەكە لە رێككەوتننامەكە.
ئەوەشی خستەڕوو: رێككەوتننامەی پاریس بەمەبەستی رێگری لە گۆڕانكارییەكانی كەشوھەوا و گەرمبوونی جیھانی، رێككەوتنامەیەكی بێ وێنەیەو وڵاتەكەی لە دیدار و كۆبوونەوەكانی خۆی لەگەڵ لایەنەكاندا باس لە پرسی گۆڕانكاری ژینگە دەكات.