ئایا سەرئێشەكەم هی زەغتەكەیە ؟؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایا سەرئێشەكەم هی زەغتەكەیە ؟؟

 

 

ئەمە ئەو پرسیارەیە كە زۆرجار لەلایەن نەخۆشە بەڕێزەكانەوە دەكرێت.

بە شێوەیەكی گشتی بەرزە فشاری خوێن (زەغت)، نەخۆشییەكی كپ و بێ نیشانەیەو زیاتر لەڕێی پێوانەكردنی فشاری خوێنەوە چاودێری دەكرێت نەك نیشانەكان. وە لە حاڵەتی كۆنتڕۆڵ نەكردن و پشتگوێ خستنیدا دەكرێ ببێتە هۆی ماك و لێكەوتەی وەك نەخۆشی و جەڵتەی دڵ و جەڵتەی دەماغ و كۆمەڵێك ماكی تر.

لە باوترین جۆرەكانی سەرئێشەش بریتین لە سەرئێشەی ڕەنجكێشان (ماندوویی)، لاسەرئێشە، سەرئێشەی هێشوویی هتد...، بەڵام سەرئێشە بەهۆی بەرزە فشاری خوێن دەگمەنەو بە تەنها لە چەند حاڵەتێكی تایبەتدا ڕوودەدات.

بۆیە بە ئەگەری زۆرەوە سەرئێشەكەت هی زەغتەكە نییە، بەڵام پێویستە ڕاوێژی پزیشكەكەت بكەیت بۆ دەستنیشان كردن و بەدواداچوونی هۆكاری سەرئێشەكەت و چارەكردنی.

(بژار سورچی – سكوڵی پزیشكی) 

هه‌واڵی گرنگ