لەبارەی هه‌ڵگرتنی سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ئێران وته‌بێژی كۆشكی سپی لێدوانیدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەبارەی هه‌ڵگرتنی سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ئێران وته‌بێژی كۆشكی سپی لێدوانیدا

وته‌بێژی كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ پلانێكی نییه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ئێران له‌ پێش ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپادا له‌باره‌ی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌یه‌وه‌.

لەمبارەیەوە جین ساكی، وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندوە: "پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانی دیبلۆماسی، هیچ پلانێك بۆ هه‌نگاونان له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا له‌ئارادا نییه‌."

وتویەتیشی: شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ و تێیدا ڕاگه‌یاندنی كشانه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌موو سزا سه‌پێنراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ بۆ سه‌ر ئێران كشاندووه‌ته‌وه‌.

ڕیچارد میڵز، باڵیوزی ئه‌مه‌ریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش ڕایگه‌یاندووه‌: ئه‌مه‌ریكا بڕیاری ئیداره‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سزا سه‌پێنراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر ئێران له‌مانگی ئه‌یلولی 2020دا ده‌كشێنێته‌وه‌.

هه‌واڵی گرنگ