ئه‌مریكا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئه‌مریكا كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند

له‌ ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی له‌ ویلایه‌تی ئالاباما له‌ باشووری رۆژھه‌ڵاتی‌ ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌وان گیانیان له‌ده‌ست دا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ھێزه‌ ئاسمانییه‌كانی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی مه‌شق و راھێنان كه‌ له‌ بنكه‌ی ھێزه‌ ئاسمانییه‌كانی كۆڵۆمبوس له‌ میسیپی به‌ڕێكه‌وتبوو، له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی ناوچه‌ی مۆنتگۆمێری كه‌وتۆ‌ته‌ خواره‌وه‌.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، له‌ ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌، دوو فڕۆكه‌وانی ناو فڕۆكه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

هه‌واڵی گرنگ