دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی رابردوو، پشكنین بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پێگه‌ی ئه‌تۆمی ئێران كرا، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند: شوێنەواری یۆرانیۆم لە دوو پێگه‌ی ئه‌تۆمی ئێران‌دا دۆزراوه‌ته‌وە.
له هه‌واڵێكدا، "ئاژانسی هەواڵی رۆیته‌رز" بڵاویكردۆته‌وه، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی شوێنەواری یۆرانیۆمییان لە دوو پێگه‌ی ئه‌تۆمی ئێران‌دا دۆزیوه‌ته‌وه، کە ساڵی رابردوو پشکنینی بۆ کراوە، ئه‌وه‌ش ده‌بێته رێگر بۆ دوباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگوكانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته.
ئاژانسه‌كه ئاماژەی بەوەشکردووه، دوای ئه‌وه‌ی ئێران رێگری لێكردون، كه پشكنین له دوو پێگه‌ی ئه‌تۆمییدا بكه‌ن، به‌ڵام دوای حه‌وت مانگ رێگه‌ی پێداون، له‌كاتی پشكنینێكی له‌ناكاودا له مانگی (ئابی و ئه‌یلولی ) ساڵی رابردوو، ئه‌و دوو شوێنهوارانەیان دۆزیوەتەوه.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئاشكراشیكردوە، ئه‌و مادانه‌ی دۆزراونه‌ته‌وه ماده‌ی مه‌ترسیداری یۆرانیۆمن، به‌ڵام پیتاندن نه‌كراون و پێگه‌یه‌كی دیكه‌ش بۆ لێكۆڵینه‌وه توێژینه‌وه‌ی یۆرانیۆم به‌كارهاتووه.