ئه‌فغانستان... سێ ته‌قینه‌وه‌ كابول ده‌هه‌ژێنن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئه‌فغانستان... سێ ته‌قینه‌وه‌ كابول ده‌هه‌ژێنن

میدیا كان بڵاویانكرده‌وه‌، سێ تەقینەوەی جیاواز، لە كابولی پایتەختی ئەفغانستان، بۆته‌ هۆی كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك كەس ، حكومەتی كابولیش بزوتنەەوەی تاڵیبان، بە ئەنجامدانی تەقینەوەكان، تۆمەتبار دەكات.
میدیاكان رایانگه‌یاندووه‌، سێ‌ تەقینەوە لە كابول ڕوویانداوە و بە پێی ئامارە سەرەتاییەكان، ٥ كەس كوژراون و ٨ی تریش برینداربوون، سەرچاوەیەكی تەندروستیش پێشبینی كردووە، ژمارەی قوربانییەكان زیاد بكات.
جێگه‌ی باسه‌، تاوه‌كو ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەكان ڕانەگەیاندووە، بەڵام پۆلیسی ئەفغانستان، بزوتنەوەی تاڵیبان بە ئەنجامدانی تەقینەوەكان تۆمەتبار دەكات.

هه‌واڵی گرنگ