رووسیا له ساڵی رابردودا به‌بڕی 13 ملیار دۆلار چه‌كی فرۆشتووه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رووسیا له ساڵی رابردودا به‌بڕی 13 ملیار دۆلار چه‌كی فرۆشتووه‌

رووسیا له‌ 2020دا رووسیا به‌بڕی 13 ملیار دۆلار چه‌كی به‌ وڵاتانی دنیا فرۆشتووه ،كه‌ له‌ سه‌رووی ئه‌و وڵاتانه‌دا بوو كه‌ زۆرترین چه‌كی به‌وڵاتان فرۆشتووه‌‌.

ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ی شوباتی 2021 پێگه‌ی "ئیلاف" بڵاوی كردۆ‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ی ئاستی ساڵی 2019، رووسیا ساڵی 2020یشدا به‌ بڕی 13 ملیار چه‌ك و پێداویستییه‌كانی سه‌ربازیی به‌ وڵاتان فرۆشتووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ئاژانسی نۆڤۆستیی رووسی، ئه‌لیسكه‌نده‌ر میخیڤ سه‌رۆكی كۆمپانیای "رووس ئه‌بۆرۆن ئێكسپۆرت" كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ هه‌نارده‌ی چه‌كی رووسیا، له‌ پێشانگه‌ی نمایشی چه‌ك و پێداویستییه‌ جه‌نگییه‌كانی 2021، گوتوویه‌تی وێڕای سزاكان و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆمپانیاكه‌ توانیویه‌تی به‌ بڕی 13 ملیار دۆلار چه‌ك بفرۆشرێت.

جێی ئاماژه‌یه‌ پێشتریش به‌رپرسێكی باڵای رووسی ڕایگه‌یاند، رووسیا ساڵانه‌ چه‌ك و پێداویستییه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ 50 وڵاتانی دنیا ده‌نێرێت.

هه‌واڵی گرنگ