جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا ڕایدهگهینێت، پلانی هەیە لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2021 دا زیاتر لە 88 ملیۆن ژەم لەڤاکسین دژ بەڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ بەرهەم بهێنێت.
ئهمڕۆ شەممە 20 ی شوباتی 2021 تاتیانا گۆلیکۆڤا جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا لە کۆبوونەوەیەکی تایبهت بەدابەشکردنی ڤاکسین ڕایگهیاند؛ بڕێکی زۆر لە ڤاکسینی سپۆتنیک ڤی کە لەلایەن سەنتەری Gmalia ی ڕوسی بۆ مایکرۆبایۆلۆجی پەرەی پێدرا، بەرهەم هاتووە، کە یەکەم ڤاکسین بوو لەسەر ئاستی جیهان بەرهەمهات)، هاوکات 5.4 ملیۆن ڤاکسینی ئەپیڤاک کۆروناش کە لەلایەن سەنتەری نێودەوڵەتی ڕوسیا بۆ ڤایرۆلۆجی و بایۆتەکنەلۆجی پەرەی پێدراوبوو بەرهەمهاتووە .
جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیائاماژهی بهوهش كرد، کوتانی "کۆڤڤاک" کە لەلایەن ناوەندی زانستی چۆماکۆڤی ڕوسی بۆ پەرەپێدانی دەرمان پەرەی پێدراوە، ئەمڕۆ بەفەرمی لەو وڵاتدا تۆمار کرا.
تاتیانا گۆلیکۆڤا ئهوهشی خستهڕوو، پلانیان هەیە لەماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بڕی 30.5 هەزار ژەم لەو ڤاکسینە نوێیە بەرهەمبهێنن و بۆ وڵاتانی دیکەی بنێرن، کە تائێستا 11.1 ملیۆن ژەمی بۆ ناوخۆی وڵات لێبەرهەمهاتووە، هەروەک لە پلانێکی گشتگیریشدا لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2021 دا زیاتر لە 88 ملیۆن ژەم لەڤاکسین دژ بەڤایرۆسی کۆرۆنا نوێ بەرهەمدەهێنن.