ئەمڕۆ یەكشەممە 21-2-2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 62 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت،هاوكات نرخی بەرملێك نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە 59 دۆلار و 24 سەنت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوای ئەوەی لەم دواییەدا نرخی نەوت ئاڕاستەی بەرزبوونەوەی وەگرتبوو، بەڵام لە میانی دوایین مامەڵەكاندا، جارێكی دیكە دابەزیەوە، بەو پێیەی كە كۆمپانیاكانی وزە لە تێكساس ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی كارەكانیان لە كێڵگە نەوتی و گازییەكان دەكەنەوە.