ڕێکخستنی گوتاری سیاسی لەقۆناخە جیاوازەکاندا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕێکخستنی گوتاری سیاسی لەقۆناخە جیاوازەکاندا

ڕێکخستنی گوتاری سیاسی لەقۆناخە جیاوازەکاندا

هەرهێزێکی سیاسی چۆن قۆناغی هەڵکشانی هەیە بەهەمانشێوە قۆناغی داکشانی هەیە  وهەرچۆن بەم دوقۆناغەدا دەڕوات بەقۆناغی ڕاوەستانیشد دەڕوات ،ئەتوانین بڵیین ئەمەکۆی قۆناغی مێژویی هەرپارتێکی سیاسیە،قۆناغێکی ئەرێنی و قۆناغێکین نەرێنی وقۆناغێکی نێوەند .

هەرکات هێزی سیاسی لەقۆناغی ئەرێنیەوە چوەنێو دوقۆناغەکەی کە  ئیتر ئەرکی سەرەکی دەبێتە بەخۆداچونەوە ، بەڵام چۆن ڕەوتی بەخۆداچونەوە ڕێک دەخریت ،لەنێوان زانایانی زانستی سیاسی و  زانایانی کۆمەڵناسی سیاسی جیاوازی بۆچون هەیە کەسەر چاوەی گرتوە لە جیاوازی تێڕوانینیان بۆسیاسەت وکۆمەڵگا" زانستی سیاسی باس وخواسەکانیان کۆدەبێتەوە لەچۆنێتی کاریگەری  سیاسەت لەسەر کۆمەڵگا ،لەبەرامبەردا کۆمەڵناسانی سیاسی باس لە کاریگەری کۆمەڵگا لەسەر  سیاسەت"١ پاشان کاریگەری سیاسەت لەسەر پێکهاتە کۆمەڵایەتیەکان ئەمەش کۆو کورتەی جیاوازی ئەم دو زانستەیە.

لای هەندێک لەزانایانی سۆسیۆلۆژیایی سیاسی وەک "لاکلا و موفە "کە پێیان وایە لەبارو دۆخێکی لەوشیوەدا پێویستە ئەولەوێت بدرێت بە رێکخستنەوەی گوتاری سیاسی جونکە لای ئەمان "هیچ شتێک لەدەری گوتاری سیاسی نیە"٢ و سیاسەت بە بۆچوونی ئەمان ، تەنها ڕوکەشیی  و ڕەنگدانەوەی واقیعی کۆمەڵایەتی نیە . بەڵکو پرۆسەی دامەزراندنی ئەمرى کۆمەڵایەتیە، بەمانایەکى ترشێوەو فۆرماسیۆنى پێکهاتەى کۆمەڵایەتی بەرهەمی پرۆسە سیاسییەکانە، لەهەمان کاتدا لایەنە سیاسیەکان  ئەکتەری سەرەکی  مەیدانى ململانی سیاسین لەنیو کۆمەڵگادا لەڕێگەى بەهەژمون کردنى گوتارى سیاسی خۆیان، چون لە تیۆری شیکردنەوەی گوتاردا،گوتار جۆرێکە لە پراکتیکى کۆمەڵایەتی کە هەم جیهانی کۆمەڵایەتی و هەم پراکتیکە کۆمەڵایەتیەکانى تر  دروست دەکات، بەمانایەکی ترلەلایەک هەر پارتییەکی سیاسی لە ڕێی سیستەمێکی سیاسیەوە حوکمی دەوڵەت دەکات، لە ئەنجامدا هەر سیستەمێکی سیاسی بۆپاراستن و بەردەوامى دەستەڵاتى خۆى پێویستی بە کولتوورێکی سیاسی تایبەت هەیە ئەم کلتوورە سیاسییەش بەرهەمی گوتارى سیاسی حیزبەسیاسیەکانە،لەلایەکی ترەوە هەمو ئاڵوگۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەرهەمى ململانیەى ماناى گوتارەکانن،گوتارەکان بەردەوام لەهەوڵى جێگیرکردنى ماناکانى خۆیان و دەرکردنى ماناکانى تردان .

شوناسی هەرگوتارێک لەململانیە لەگەڵ گوتارەکانی تردا شێوەدەگرێت،بەومانایەیی بۆشایی هەرگوتارێکی سیاسی دەبێتە مەیدانی چالاکی گوتارێکی کە واتە کاتێک گوتارێکی سیاسی بەهەر هۆکارێک بوارێکی خۆیی دەخاتە دەری چوارچێوەی گوتاری خۆیی واتەدەروازەیەکی بۆبەرامبەر کردوەتەوە ، بۆنمونە ئەگەر گوتاری سیاسی  بوارری سیاسی لەنێو گوتاری خۆیدا لەڕیز بەندی ئەولەویەتدا وەلانا  یا پێگەی لاوەکی پێدا بۆ بوارێکی کەی کۆمەڵایەتی ئەو کات گوتاری ڕەقیب ئەوبوارە "سیاسەت "دەکاتە چەقی گوتاری خۆیی وەبەپێچەوانەشەوە، هەمیشە لەهەر کۆمەڵگایەکدا گوتاریک لەڕێگەى جێگیر کردنى دالە ناجێگیرە و نادیارەکان وتواناى بەردەست بون ومتمانەوە ،گوتارەکانی تر وەلادەنێت و هەژمونى تایبەتى خۆى شێوەپێدەدات ٣.

بۆهەرگوتارێکی سیاسی  متمانەی گشتی بۆ حکوم داری لەبوارە سیاسیەکەوە وەردەگرێت  کە ئەتوانێت بواری سیاسەت بکاتە بابەتی کۆمەڵگا چونکە بوارەسیاسیەکان بواری ناجێگیرن ولەبەردەم  هەڕەشەی پلانی نەیارەکاندان ئەوکاتە جێگیر دەبن کە دەبنە بابەتی کۆمەڵگا  " ئەمرى سیاسی ناتوانێت بۆهەمیشە ئەمرێکى سەقام گیربێت ،کاتێک سەقام گیردەبێت  کەبە ئەمرێکى کۆمەڵایەتى دەگۆڕێت ، وەئەمرى سیاسیش لەڕێگەى دەست تێوەردنى هەژمونیکەوە دەگۆڕێت بۆ ئەمرى کۆمەڵایەتى شێوەى بابەتیبون (عینیت)وەردەگرێت،کە بەرهەمى مێژویى کارو ململانیە سیاسیەکانە، ئەم دەست تێوەردانی هەژمونیکە پارتە سیاسیەکانن" ٤ پارتە سیاسیەکانیش لەڕێگەی گوتارەکانیانەوە جیهان بینی خۆیان دەخەنەڕو لەڕوانگەی بیرو بۆچونەکانیانەوە شوناس دەدەن بە پرسەکانی کۆمەڵگاو دەبنە پێکهێنەرەکانی گوتاری سیاسی پارتەکان بەومانایەیی لەنێوان جەماوەرو پارتی سیاسیدا گوتار ڕۆڵ دەبینێت ئەگەر لەهەرگوتارێکدا پرسە خوازراوەکانی هاوڵاتیان شوناسی وەرگرتبو بەئاڕاستەی بەرژەوەندیە گشتیەکان ئەوگوتارەبەرەو قوڵایی جەماوەر هەنگاو دەنێت،لێرەوە دەردەکەوێت کە پرۆسەی ڕێکخستن و ڕێکخستنەوەی گوتاری سیاسی پرۆسەیەکی سادەنیە .

 

 

 

 

 

 

 

 

_________________

١-کۆمەڵناسی سیاسی؛ د. حسین بشیریە

٢ -فرهنگی سیاسی : علی اکبر عباسیان

٣   نظریه گفتمان لاکلا و موفه ؛ کسرایی و شیرازی

٤ فۆرماسیۆنی گوتاری فەرهەنگی پارتە سیاسیەکان ؛ توێژینەوە ؛ زمناکۆ علی

 

هه‌واڵی گرنگ