وەزارەتی تەندروستی: پێنج توشبووی کۆرۆنای گۆڕاو تۆماركران
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی تەندروستی: پێنج توشبووی کۆرۆنای گۆڕاو تۆماركران

كوردیو

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت،ئەو پێنج تووشبووەی گومانی کۆرۆنای گۆڕاوییان لێدەکرا، ئەنجامی پشکنینەکانیان ئەرێنی بووە و دەرکەوتووە تووشبووی کۆرۆنای گۆڕاون.

ئەمڕۆ یەكشەممە 21-2-2021 د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" پێنج حاڵەتی کۆرۆنای نوێ کە پێشتر گومان لەسەریان هەبوو، تۆمار کراون".

ئاماژەی بەوەشداوە،" چەند حاڵەتێکی دیکە گومانیان لەسەرە، هێشتا دڵنیا نین لەوەی کۆرۆنای نوێ بن، بەڵام پشکنینی پێویستیان بۆ دەکرێت".
 

هه‌واڵی گرنگ