ئەمریكا..كەسێك بەچەكەوە هەڵدەكوتێتە سەر شوێنێك و پێنج كەس دەكاتە قوربانی
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا..كەسێك بەچەكەوە هەڵدەكوتێتە سەر شوێنێك و پێنج كەس دەكاتە قوربانی

رووداوێکی تەقەکردن لەناو کۆگایەکی فرۆشتنی چەک لە  ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریکا، کوژرانی سێ کەسی لێکەوتەوە.

لەمبارەیەوە کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی پۆلیس بڵاویکردەوە کە لە ویلایەتی لویزیانا باشووری ئەمریکا  لە شاری نیو ئۆرلیانز، چەکدارێک هەڵیکوتاوەتە سەر کۆگایەکی فرۆشتنی چەک و تەقەی کردووە و لە ئەنجامدا، سێ کەس لە شوێنی رووداوەکە کوژراون و دوو کەسی دیکە لە رووداوەکەدا برینداربوون و بۆ چارەسەرکردن رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە پۆلیسی ناوچەکەوە دەستکەوتوون، ئەنجامدەری تەقەکان کاتێک چووەتە ناو کۆگاکەوە لەگەڵ خاوەنەکەیدا بووەتە دەمەقاڵەیی و بە چەکەکەی دەستی، دەستڕێژی گوللەی لێکردوون، سەرەتا یەک کەس کوژراوە و دوو کەسەکەی دیکەش بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستداوە.

هه‌واڵی گرنگ