ئەمڕۆ دووشەممە 22-2-2021 نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 63 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت،هاوكات نرخی بەرملێك نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە 59 دۆلار و 96 سەنت.
جێگەی باسە، بەرزبوونەوەی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا پەیوەندی بە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی جموجوڵە پیشەسازی و بازرگانییەکانەوە هەیە و لە ئێستاشدا پێدەچێت نرخەکە زیاتر بەرزببێتەوە.