زانیاری زیاتر لەبارەی گەشتەكەی سەر مەریخ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیاری زیاتر لەبارەی گەشتەكەی سەر مەریخ

 

 

كاتێك هەفتەی ڕابردوو ئۆتۆمبێلی بۆشایی ناسا (ڕۆڤەر پێرسڤێرنس) گەیشتە دوا قۆناغی گەشتەكەی كە بۆ ماوەی حەوت مانگ بوو، پرۆگرام كرابوو لەكاتی گەیشتنی بۆ بەرگی هەوای تەنكی هەسارەی بارام ئاگاداركردنەوەیەكی بێتەل بنێرێت.

بەگەیشتنی ئەو ئاگاداریە بێتەلە بۆ بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی ئەركەكە لە دوری نزیكەی (204) ملیۆن كیلۆمەتر بۆناوەندی (جەی پی ئێڵ) لە لۆس ئەنجیلۆس، واتە ڕووڤەرەكە لەسەر هەسارەكە نیشتۆتەوەو لەوكاتەدا ئومێدێك هەبوو بێ گرفت و كێشەو یەك پارچە نیشتبێتەوە.

ڕۆڤەرەكە ڕۆبۆتە، تاقیگەی بایۆلۆجی تێدایەو لە ناو كەبسولێكی بۆشاییدا بوو، پێشبینی دەكرا ئەو ئۆتۆمبێلە بۆ نیشتنەوە لە سەرەوەی بەرگی هەوای هەسارەكە تا دەگاتە سەرخاك (7) دەقیقەی پێبچێت ئەمەش كەمترە لەوكاتەی ئاگاداریە بێتەلەكە پێی دەچوو تابگاتە سەر زەوی بە (11) دەقیقە.

بەمپێیە دەبوو ڕۆژی پێنج شەممە نیشتنەوە ئۆتۆماتیكی بێت لەماوەی ئەو (7) دەقیقەیەدا كە ئەندازیارانی ناسا بە (7) دەقیقەی ترسناك ناویان دەبرد.

سەرۆكی تیمی نیشتنەوە لە ناوەندی مووشەكی بۆشایی (ئاڵ چێن) ووتی: ئەوە مەترسیداترین بەش بوو لەو ئەركەدا كە (2.7) ملیار دۆلاری تێچووە.

چێن لە ڕاگەیەندراوە ڕۆژنامەوانیەكەیدا ووتیشی، سەركەوتن گەرەنتی نەبوو ئەمەش بەشێوەیەكی تایبەت ڕاستە كاتێك هەوڵی دابەزینی گەورەترین و قورسترین ئۆتۆمبێڵی بۆشایی دەدرێت، ئەو ڕۆڤەرە ئاڵۆزەمان دروست كردو لەسەخترین جێگەدا دامانبەزاندووە.

لەسەر بنەمای دۆزینەوەكان لە دەرئەنجامی نزیكەی (20) نێردراوی ئەمریكا بۆ هەسارەی بارام، مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ گەشتی مارینەر 4 لەساڵی 1965 دا، هەوڵدان ڕێگە خۆش دەكات بۆ زاناكان بۆ دەرخستنی ئەگەری بوونی ژیان لەدەرەوەی زەوی، هەروەها لەكۆتاییدا ڕێگە خۆش دەكات بۆ ئەركی مرۆڤایەتی بەرەو چوارهەم هەسارەی دور لە خۆرەوە، بەڵام بەر لەهەموو ئەمانە نیشتنەوەی سەلامەت لەپێش هەموو شتیكەوەبوو.

سەركەوتنی نیشتنەوە لەسەر زنجیرەیەك كاری ئاڵوزو بێ‌كێشەو بەربەست دەوەستا. لەوانەكرانەوەی پەڕەشووتی گەورە بەخێرایی، كاركردنی ماشێنەكانی بەئاسمانەوە ڕایدەگرێت بەباشی تابتوانێت بەهێمنی بنیشێتەوە.

چێن ووتیشی، پێرسڤێرنس ئەمانەی هەمووی بەباشی كردبوو، لەوكاتەدا ئێمە نەماندەتوانی یارمەتی بدەین.

كارەكان وەك پلانی بۆ دانرابوو بەڕێوەچوو، تیمی ناسا پەیوەندی بێتەلی بەكەمێك بەر لە كاتژمێر یەكی نیوەڕۆ پێگەیشت، بەمەدا بۆمان دەركەوت پێرسڤێرنس لەسەر خاكی بارام نیشتۆتەوە لە كەناری ڕوبارێك و دەریاچەیەكی كۆن، ماوەیەكی زۆرە ووشك بووە.

لەدوای ئەوە ئۆتۆمبێلەكە دەستی كرد بە كاركردن بە پاتریە ناوەكیەكانی، ڕووڤەرەكە بە قەبارەی ئۆتۆمبێلێكی گەورەیە، ئەركەكەی 2 ساڵی پێدەچێت، كۆمەڵێكی ئاڵۆز لە ئامێری توێژینەوە بۆ دۆزینەوەی نیشانەكانی بوونی ژیانی مایكرۆبی تێدا دانراوە، لەوانەیە بەر لە ملیارەها ساڵ لەسەر ئەوهەسارەیە هەبووبێت.

ئامێرە ئیلكتریكە پێشكەوتووەكانی خاك هەڵدەكەنن و نموونەی بەردو خۆڵی هەسارەكە وەردەگرن و لە لوولەدا بەقەبارەی چگەرە هەڵیدەگرن لەكۆتایی ئەركەكەیدا بۆ زیاتر شیكاری بۆ زەوەی دەهێنرێنەوە.

لەداهاتوودا دوو نێردراو دەبێت بۆ هێنانەوەی ئەو نموونانە بۆ زەوی، لەئێستادا لەناسا لە قۆناغی پلانداناندان، بەهاریكاری ئاژانسی بۆشایی ئەوروپا.

لەوەتەی چوونی سوجۆرنۆ لەساڵی (1997) دا پێرسڤێرنس پێنجەهەم ئۆتۆمبێلەو بێشكەوتووترینە ناسا ناردویەتی بۆ هەسارەی بارام، خەسڵەتی باڵای هەیە پەیوەندیدار بە بایۆلۆجیای بۆشاییەوە.

لەوانە درۆنی هەلیكۆپتەرێكی بچووك بەناوی (Ingenuity) لەوێ سەربەخۆ كاردەكات، كێشی (1.8) كیلۆگرامە، لەوانەیە ڕێگە خۆشكات بۆ چاودێری ئاسمانی لە بەرزایی نزمەوە.

هەروەها ئامێری دەرهێنانی ئۆكسجینی خاوێن لە دووەەم ئۆكسیدی كاربۆنی لە هەوای هەسارەكەدا هەیە، ئەوەش ئامێرێكە دەتوانرێت بۆ بەردەوامی ژیان لەداهاتوودا لەوێ دانرێت، نرخەكەی مەزەندە ناكرێت، هەروەها بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی مووشەك بۆ هاتووچۆی ئاسمانگەڕان.

یەكەم ئەرك دوای گەشتەكەی بۆ دووریی (472) ملیۆن كیلۆمەتر لەزەوییەوە گەشتنی ئۆتۆمبێلكەیە بۆ ناوچەی گریزۆ كریتەر، (45) كیلۆمەتر پانتاییە، زاناكان لەوباوەڕەدان كەدەڵەمەندە بە زیندەوری وەردی بەبەردبوو.

(كین فارلی) زانای پرۆژەكە لەكۆنفرانسێكدا لەڕێگەی تەلەفۆنەوە بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاندو ووتی، جێگەیەكی نیشتنەوەی سەر سوڕهێنەرە.

بەرزونزمی چاڵ و چۆڵی سەختە، بەهۆی تەوژمی ئاوەوە ڕێڕەوی قوڵایی تێدا دروستبووە، دوای ئەوە بۆ ماوەیەكی زۆرە ئاوی نەماوە، وەك جێگەیەك بۆ توێژینەوە سەرسوڕهێنەرە.

ئەم نیشتنەوەیە پەرەپێدانی دوا ئەركی ئەو ڕۆڤەرەیە ناسا لەساڵی (2012) دا ناردی، پێرسڤێرنس قەڵغان دایپۆشیبوو بۆ پاراستنی، لەبەرگی هەوای بارام بەخێرایی (19300) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دادەبەزی، واتە (16) ئەوەندەی خێرایی دەنگ لەسەر زەوی.

دوای ئەوە پەرەشووتەكە كراوەتەوە بۆ خاوكردنەوەی، لەگەڵ نزیكبوونەوەی لەبەرزیەكی گوونجاو قەڵغانەكە جیابۆتەوەو ماشێنەكانی بەئاسمانەوە باڵانسی ڕادەگرێت كەوتونتە كار تا بەخاوی ئۆتۆمێلكە گەشتۆتە سەر خاك.

لەژێر ماشێنەكانی بەئاسمانەوە ڕایدەگرێت پێرسڤێرنس بەپەتی نایلۆنی شۆڕكراوە ڕاگیرابوو، لەگەڵ نزیكبوونەوەی لەخاك ئەو پەتانە پچراون و ماشێنەكە لە جێگەیەك كە دوورترە نیشتۆتەوە.

جێگری بەرێوەبەری پرۆژەكە (ماتیۆ واڵاس) ووتی: دوای بەڕێوەچوونی هەموو شتێك بەباشی كاری زۆرمان هەیە هەرچەندە دەبێت ڕێنمایەكانی (كۆڤید 19) پەیڕەوكەین، بەڵام ئەوە ڕێگرنابێت لە كارەكانمان.

هه‌واڵی گرنگ