ئه‌مریكا.. زیاتر له‌ 80 كه‌س به‌هۆی سه‌رماو سۆڵه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئه‌مریكا.. زیاتر له‌ 80 كه‌س به‌هۆی سه‌رماو سۆڵه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و سەرمایەی کە رووی لە جیهان و به‌تایبه‌ت ئەمریکا کردووە، له‌ ئه‌مریكا زیاتر 80 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و له‌ ماڵه‌كانیان ره‌قبوونه‌ته‌وه‌، به‌ پێی میدیاكان ره‌نگه‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌رزتریش ببێته‌وه‌.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و سەرمایەی کە رووی لە ئەمریکا کردووە، زیاتر لە ٨٠ کەس گیانیان لەدەستداوه‌.

میدیاكان هۆكاری مردنی ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ی هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، بۆ نەبوونی کارەبا و گەرمکەرەوە و كێشه‌ی ئاوی پاکیش بۆ ملیۆنان هاوڵاتی ئەو وڵاتە دروستبووە.

میدیاکانی ئەمریکا ئاماژه‌یان به‌وكردووه‌، تەنیا لە ویلایەتی تەکساس بەهۆی بڕانی ته‌زوی کارەبا و نەبوونی گەرمکەرەوە، ١٠ کەس لە ماڵەکانیاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و رەقبوونەتەوە.

شایه‌نی باسه‌، لە ویلایەتەکانی رۆژهەڵاتی ئەمریکا زیاتر لە سێ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس بە بێ کارەبا ماونەتەوە و شەپۆلە سەرماکەش بەردەوامیی هەیە لە چەندین ناوچەی ئەو وڵاتەدا.

هه‌واڵی گرنگ