لە سێ رۆژی داهاتوودا ڤاكسین دەگاتە عێراق
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە سێ رۆژی داهاتوودا ڤاكسین دەگاتە عێراق

كوردیو

وەزیری تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت،" لە سێ رۆژی داهاتوودا یەكەم كاروانی ڤاكسین دەگاتە عێراق".

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند،"لە سێ رۆژی داهاتوودا، یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، لە جۆری سینۆفارمی چینی دەگاتە عێراق، کە لە 50 هەزار دانە پێکدێت".

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق ئەوەی رەتكردووەتەوە كە پێدانی ڤاکسین بە هاووڵاتییان بە زۆر یان ناچاری بێت.

به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق ،ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا گەیشووەتە 667 هەزار و 937 کەس له‌ سەرتاسەری عێراقدا، لەو ژمارەیەش 618 هەزار و 509 کەس چاکبوونەتەوە و 13 هه‌زار و 272 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ