ئایا نەوە نوێیەكەی كۆرۆنا منداڵى ساواش توش ده‌كات ؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایا نەوە نوێیەكەی كۆرۆنا منداڵى ساواش توش ده‌كات ؟

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایدەگەیەنێت له‌نێو منداڵانی ساواشدا توشبوی نه‌وه‌ نوێكه‌ی كۆرۆنا تۆمار كراوه‌، جه‌ختله‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌ندێكیان نیشانه‌كانیان سه‌خته‌.

لەمبارەیەوە سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاندووە: نه‌وه‌ نوێكه‌ی كۆرۆنا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ئه‌و ته‌مه‌نانه‌ی تریش تووش بكات كه‌ نه‌وه‌كه‌ی پێشو توشی نه‌ده‌كردن وه‌ك منداڵان و گه‌نجان.

ئاماژەی بەوەشكردووە‌: پشكنین بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كرێت كه‌ نیشانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌ تێیاندا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌وانه‌ش منداڵان.

هه‌یسه‌م عوبه‌یدی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی به‌هێزكردنی ته‌ندروستی لای خۆیەوە رایگەیاندووە‌: له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا توشبون له‌ منداڵانی خوار یه‌ك ساڵیش تۆمار كراوه‌، هه‌ندێك له‌و منداڵانه‌ی توشبون ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوبردنی سیه‌كانیان، 85ی توشبوان نیشانه‌كانیان ده‌رنه‌كه‌وتوه‌ یاخود سوكه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی به‌هێزكردنی ته‌ندروستی به‌پێویستیشی ده‌زانێت پشكنین بۆ هه‌موان بكرێت ته‌نانه‌ت ئه‌و منداڵانه‌شی ته‌مه‌نیان یه‌ك رۆژه‌.

هه‌واڵی گرنگ