بەغدا.. بەهۆی پێشێلكردنی رێكارە تەندروستییەكانەوە 392 كەس دەستگیركران
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەغدا.. بەهۆی پێشێلكردنی رێكارە تەندروستییەكانەوە 392 كەس دەستگیركران

 وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت،بەهۆی پێشێلكردنی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لەبەغدا  392 كەس دەستگیركران.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 22 ی شوباتی 2021 وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە بەهۆی ئەوەی پابەندی رێكارەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا و رێنماییەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی لەعیراق ، هێزەكانی پۆلیس بەتەنها لە شاری بەغدا و لە24 كاتژمێردا 392 كەسیان دەستگیركردووە.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئه‌وه‌شی خسته‌روو، كە هەوڵەكانیان بەهاریكاری تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر بەردەوام دەبن بۆ رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تەواوی پێشێلكارانی رێنمای و رێكارە تەندروستییەكانیش بەبێ جیاوازی رووبەرووی یاسا دەكەنەوە.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر لیژنەی باڵای تەندروستی نیشتمانی عیراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا وەك هەوڵێك بۆ رێگری لەزیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە چەند رێوشوێنێكی نوێی راگەیاندبوو، لەوانە قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لەرۆژانی هەینی و شەممە و یەك شەممە و رۆژەكانی تری هەفتەش لە سەعات 8ی ئێوارە بۆ سەعات 5ی بەیانی قەدەغەی هاتووچۆ دەبێت ، هەروەها داخستنی چێشتخانە و مۆڵ و سەنتەرە بازرگانییەكان.

هه‌واڵی گرنگ