حكومه‌تی هه‌رێم واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 2 ی فه‌رمانبه‌رانی ڕاگه‌یاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

حكومه‌تی هه‌رێم واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 2 ی فه‌رمانبه‌رانی ڕاگه‌یاند

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، 25ی ئەم مانگە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و پرۆسەی دابەشكردنەكەش بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەكان دەبێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە 22 ی شوباتی 2021 ، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند:حكومەتی هەرێم لە 25ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات و پرۆسەی دابەشكردنەكەش، بە پابەندبوون بە ڕێكارە تەندروستییەكان بەڕێوەدەچێت.

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،وەزارەتی تەندروستی یەكەم وەزارەت دەبێت كە مووچە وەردەگرێت، لەكاتی دابەشكردنەكەشدا، پێویستە هەندێك لە ڕێكارە تەندروستییەكانی وەك بەستنی ماسك و دووری نێوان كەسەكان ڕەچاو بكرێت.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاندبوو، لەمەودوا مووچە هەموو مانگێك بەشێوەیەكی ڕێكخراو به‌گوێره‌ی داهاتی به‌رده‌ستی حكومه‌ت دابەش دەكرێت و لە هەموو 25ی مانگێكدا دابەشكردنەكە بەڕێوەدەچێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ