عێراق بەنیازە ڤاکسینی کۆرۆنا بەسەر ئاوارەکانیشدا دابەش بکات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق بەنیازە ڤاکسینی کۆرۆنا بەسەر ئاوارەکانیشدا دابەش بکات

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق  بەنیازە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بەسەر کامپی ئاوارەکاندا، دابەش بکات.

ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە راگەیاندراوێکدا، بڵاویکردەوە، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا،  ڤاکسینی کۆرۆنا بگاتە عێراق و بەپێی پلانێکیش سەرجەم ئاوارەکان کە لە چەند کامپێکدا نیشتەجێکراون، دۆزی ڤاکسینەکەیان پێدەدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکان ھەماھەنگییان کردووە بۆ پێدانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا بە ئاوارەکان، گوتیشی: نزیکەی ٥٠٠ ھەزار ئاوارە، ڤاکسینەکەیان پێدەدرێت.

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاندبوو: "لە سێ رۆژی داهاتوودا یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا، لە جۆری سینۆفارمی چینی دەگاتە عێراق، کە لە 50 هەزار دۆز پێکدێت

هه‌واڵی گرنگ