ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگەیاند: گه‌شبینین به‌وه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی 2022 په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ كۆتایی پێ بێت.
دكتۆر هانس كلوج به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی ئه‌وروپای ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی لە لێدوانێكیدا، ڕایگەیاند: ساڵی 2021 ساڵی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ ده‌بێت، به‌ڵام به به‌راورد به ساڵی 2020 هۆشیارتر و باشتر به‌ڕێوه ده‌برێت، گوتیشی پێموایه له سه‌ره‌تای 2022دا، په‌تای كۆڕۆنا كۆتایی دێت'.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی ئه‌وروپای ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی وتیشی: خراپترین سیناریۆ بۆ ڤایرۆسه‌كه بووه‌ته ڕابردوو، چونكه به‌راورد به ساڵی 2020 كه تیایدا یه‌كه‌مجار ڤایرۆسه‌كه ده‌ستی به بڵاوبوونه‌وه كرد، ئێستا سه‌باره‌ت به‌و ڤایرۆسه خاوه‌ن زانیاری زیاترین.
گەشبینیەكانی تەندروستی جیهانی لەكاتێكدایە، بەگوێرەی دواین ئامارەكان ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان، 112 ملیۆن كەسی تێپەڕاندو زیاتر لە دوو ملیۆن و 479 هەزار تووشبووش گیانیان لەدەستدا.