عێراق.. دابەشكردنی موچەی مانگی 2 ی فه‌رمانبه‌ران دەستیپێكرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. دابەشكردنی موچەی مانگی 2 ی فه‌رمانبه‌ران دەستیپێكرد

بانكی ڕه‌شیدی عێراق،داوا لە فەرمانبەران دەكات هەركات كورتەنامەی گەیشتنی موچەكانیان پێگەیشت، سەردانی ناوەندە ئەلیكترۆنییەكانی دابەشكردنی موچە و لقەكانی بانقی ڕەشید بكەن.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوباتی 2021 ، بانكی ڕەشید لە ڕاگەیەندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاند، پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی موچە گەیشتووەتە بانكەكە و دابەشكردن موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەستیپێكردووە.

هه‌روه‌ها بانكی ڕەشید داوا لە هەموو فەرمانبەران دەكات موچەكانیان وەربگرن و هەركات كورتەنامەی گەیشتنی موچەكانیان پێگەیشت، سەردانی ناوەندە ئەلیكترۆنییەكانی دابەشكردنی موچە و لقەكانی بانقی ڕەشید بكەن.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ یەكشەممە ، وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندبوو، نووسراومان ئاڕاستەی فەرمانگەی ژمێریاری كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی كاری تایبەت بە دابەشكردنی موچە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو مەبەست لەو كارانە، ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و خانەنشینان و پارەداركردنی پرۆسەكەیە بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی موچە بكرێت.

 

 

هه‌واڵی گرنگ