لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، نۆ تۆن په‌نیر له‌ناوده‌بات به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بوه به‌ده‌ستگێڕه‌كان و له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا ساغی بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه22 ی شوباتی 2021 لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه ڕایگه‌یاند ئه‌مرۆ، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه له كۆگای نه‌به‌ز له رێگای سه‌ره‌كی مێرگه‌پان، ده‌ستیان به‌سه‌ر نۆ تۆن په‌نیری كه‌ڕوكردودا گرتوهكه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نه‌بووه.
قایمقامیه‌تی سلێمانی ئماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "په‌نیره‌كه له جۆری ئیلانه و به‌پارچه‌ی (90) گرامی دروستكراوه و (10) هه‌زار پارچه‌دا، كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بوه به‌ده‌ستگێڕه‌كان و له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا ساغی بكاته‌وه".
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو،به‌فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ته‌واوی په‌نیره خراپبوه‌كه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".