دوای هێرشه موشه‌كیه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی به‌غدا، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد‌و رایگه‌یاند: پێویسته حكومه‌تی عێراق كرد، ئه‌ركی پاراستنی پایه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند: به توندی ئیدانه‌ی موشه‌كبارانكردنی ناوه‌نده دیپلۆماسییه‌كان و تیرۆری هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ین و ئه‌و كرده‌وه‌یه هیچ جۆره به‌هانه و بیانویه‌ك هه‌ڵناگرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح وتیشی: پێویسته له‌سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌ركه‌كانی خۆیان له پاراستنی ناوه‌ند دیپلۆماسییه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن، له‌سه‌ر حكومه‌تیش پێویسته ئه‌ركی پاراستنی پایه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌ئه‌ستۆ بگرێت، بۆئه‌وه‌ی به‌باشترین شێوه ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن.
جێگه‌ی باسه، شه‌وی رابردوو سێ موشه‌ك ئاراسته‌ی به‌غدا كران، دوو موشه‌كیان له‌ناوچه‌ی سه‌وز و موشهكێكیشیان له‌ناوچه‌ی حارسیه كه‌وته خواره‌وه، زهره و زیانێكی زۆری به هاوڵاتیان گه‌یاند.