لەمڕۆوە ئەم دەروازە سنوریەی نێوان عێراق و ئێران دادەخرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەمڕۆوە ئەم دەروازە سنوریەی نێوان عێراق و ئێران دادەخرێت

كوردیو

پارێزگاری ئیلام بە وەکالەت رایدەگەیەنێت ئاماری کۆرۆنا لە پارێزگاکەیان روو لە هەڵکشانە، بۆ رێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، لە ئەمڕۆ سێشەممەوە هاتووچۆ لە دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی مێهرانەوە رادەگیرێت.

لەمبارەیەوە محەممەد نەوزەری، پارێزگاری ئیلام بە وەکالەت رایگەیاند: کۆرۆنا لە عێراق قەیرانی دروستکردووە، بۆیە دەروازەی سنووریی مێهران بەڕووی زیارەتکار و گەشتیاراندا دادەخرێت، بەڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە رەچاوکردنی رێوشوێنە تەندروستییەکان بەردەوام دەبێت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنای گۆڕاو لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئێران زۆربەی مەرزەکانی بە رووی هاتووچۆی گەشتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا داخستووە.

پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان دراوسێی پارێزگای خوزستانە، کە چەند رۆژێکە کۆرۆنای گۆڕاوی تێدا بڵاوبووەتەوە، بۆیە هاتووچۆی گەشتیار و ئۆتۆمبیلی تایبەت لەنێوان پارێزگاکانی ئیلام و خوزستاندا قەدەغە کراوە.

لای خۆشیەوە سەید کەریم حوسێنی، سەرۆکی کۆڕی نوێنەرانی پارێزگای خوزستان داوای لە سەرۆککۆماری ئێران کردووە ئەم پارێزگایە بۆ ماوەی دوو هەفتە کەرەنتین بکرێت.

کۆرۆنای گۆڕاو لەم پارێزگایەدا تەشەنەی سەندووە و 11 شار کە دۆخی کۆرۆنایان سوورە، هەموو لەم پارێزگایە دان. سەیدکەریم حوسێنی دەڵێت: بۆ کەرەنتینکردنی پارێزگای خوزستان، لەگەڵ جێگری سەرۆککۆماری ئێران قسەم کردووە و چاوەڕێی وەڵامی سەرۆککۆمارین.

هه‌واڵی گرنگ