ئه‌نتۆنی بلینكن: دروستبوونی دوو ده‌وڵه‌ت باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ ناكۆكی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئه‌نتۆنی بلینكن: دروستبوونی دوو ده‌وڵه‌ت باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ ناكۆكی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: ئیداره‌ی بایدن بڕوای وایه،‌ له‌ ئێستادا، هه‌بوونی دوو ده‌وڵه‌ت باشترین رێگه‌یه،‌‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتووی ئیسرائیل وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی یه‌هودی، كه‌ بتوانێت به‌ ئاشتی له‌ پاڵ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی بژیت.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: ئیداره‌ی "جۆ بایدن" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕوای وایه،‌ هه‌بوونی دوو ده‌وڵه‌ت باشترین رێگه‌یه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی داهاتووی ئیسرائیل وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی یه‌هودی، كه‌ بتوانێت به‌ ئاشتی له‌ پاڵ ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینی بژیت.
ئه‌نتۆنی بلینكن وتیشی: له‌گه‌ڵ غابی ئه‌شكنازی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ، تاتوێی ئالنگارییه‌ ئه‌منییه‌كانمان كردووه‌، كه‌ رووبه‌ڕووی ناوچه‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌، به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ هاوكاری نێوان هه‌ر دوو لایه‌ن ده‌ڕوانین، كه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ بكه‌ین.
له‌ به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا،‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌ دژایه‌تی ئیسرائیل ده‌كه‌ن.

هه‌واڵی گرنگ