به‌رپرسێكی ته‌ندروستی: تووشبووانی كۆرۆنا له‌ عێراق ده‌یان جار له‌و ئاماره‌ زیاتره‌ كه‌ به‌ فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌رپرسێكی ته‌ندروستی: تووشبووانی كۆرۆنا له‌ عێراق ده‌یان جار له‌و ئاماره‌ زیاتره‌ كه‌ به‌ فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێن

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی گه‌شه‌پێدانی ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ منداڵانی عێراق ده‌كات و تا ئێستا ده‌یان منداڵ به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ئاماره‌كان به‌ ته‌واوه‌تی بڵاوناكرێته‌وه‌.‌


له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، هه‌یسه‌م عوبه‌یدی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی گه‌شه‌پێدانی ته‌ندروستی له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ عێراق ده‌یان جار له‌و ئاماره‌ زیاتره‌ كه‌ به‌ فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێن، ده‌یان منداڵ به‌هۆی زنجیره‌ نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ عێراق گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی وتیشی: رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا وه‌ك جه‌نگێك وایه‌ و راگه‌یاندن و ئاماره‌كانیش راستییه‌كان ده‌شێوێنن و، مه‌ترسی راسته‌قینه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ و به‌رزی رێژه‌ی تووشبوون هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ ئێستا و داهاتووش.
هه‌یسه‌م عوبه‌یدی جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه‌، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی رۆژانه‌ له‌ ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تۆمارده‌كرێن و بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، ئاماری راسته‌قینه‌ نین‌ و ته‌نیا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ ته‌ندروستییه‌كان ده‌كه‌ن و زنجیره‌ نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ‌ته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان منداڵ، كه‌ پێشتر له‌ كۆپییه‌ كۆنه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌دا ئه‌و مه‌ترسییه‌ بوونی نه‌بوو.

هه‌واڵی گرنگ