سەرئێشەو جۆرەكانی چین ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سەرئێشەو جۆرەكانی چین ؟؟

 

 

سەرئێشە، نەخۆشیەكە كە رەنگە بەبێ جیاوازی تووشی هەموان ببێت، بەهۆی سەرماوە یاخود كرژبوونی ماسولكەكان، یان ماندووبوونێكی زۆرەوە، بێگومان ئەگەر كەسەكە نەخۆشیەكی دیكەی نەبێت، گرنگترین جۆرەكانی سەرئێشە ئەمان :

1. سەرئێشەی كافایین :

ئەگەر راهاتویت لەسەر خواردنەوە كافاینەكان وەك چاو قاوە لە كاتێكی تایبەتدا لەڕۆژدا، ئەگەر لەهەمانكاتدا نەیخۆیتەوە رۆژانە، لەشت داوای كافاین دەكات و تووشی سەرئێشە دەبێت.

2. سەرئێشە بەهۆی ئازاری ددانەوە :

هەندێك كات بوونی ئازار لە ددانەكانتدا، بەهۆی هەوكردنی پوك یان كلۆربوونەوە، جۆرێك لە سترێسی بۆ دروست دەبێت و دواجار دەبێتە هۆی سەرئێشە.

3. سەرئێشەی گەڕاو :

بەكارهێنانی دەرمان، یان دژە هەڵئاوسانەكان لە لوتدا، دەبێتە هۆی لوتگیران، دواجاریش كاریگەری لەسەر سەرت دەبێت و تووشی ئازار دەكات.

4. سەرئێشەی سترێس :

یەكێكە لە باوترین جۆرەكانی سەرئێشە، كە بەهۆی سترێس و باری دەروونی ناجێگیرەوە دروستدەبێت، ئازارەكە تووشی هەردوولای سەرو ناوچەوان و بەشی پشتەوەی مل و چەناگە دەبێت.

5. سەرئێشەی هۆڕمۆن :

زیاتر لە ژناندا هەیە، بەهۆی گۆڕانكاری لە هۆڕمۆنەكان لە سوڕی مانگانەدا یان بەكارهێنانی حەبی مەنع، یاخود كاتی دووگیانی.

6. سەرئێشەی نیوەیی – شەقیقە :

ئەم سەرئێشەیە لایەكی سەرت دەگرێتەوە، لەهەمان كاتدا تووشی گێژبوون و دڵ تێكهەڵهاتن و رشانەوە دەبیت، هەستیاریش دەبیت بەرامبەر روناكی و دەنگەكان.

7. سەرئێشەی هێشوویی (صداع عنقودی) :

بەهەمانشێوە تووشی بەشێكی سەر دەبێت، زیاتر لە دەوری چاودایە، لەهەمانكاتدا لوت دەگیرێت و هەڵئاوسان روودەدات، فرمێسكیش بەچاوتدا دێتەخوارێ.

8. سەرئێشەی هەوكردنی گیرفانەكانی لووت (جیوب الانفیە):

بەشی پێشەوەی سەرو دەموچاوت تووشی ئازار دەبێت، بەهۆی هەوكردنی گیرفانەكانی لوتەوە.

(د. هەڤین كمال شاهـ موحەمەد – پسپۆڕ لە زانستی ئازارو بەنج)

 

هه‌واڵی گرنگ