ئەمەریكا وەڵاممان بۆ ھێرشە مووشەكییەكان ده‌بێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمەریكا وەڵاممان بۆ ھێرشە مووشەكییەكان ده‌بێت

دوای هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو، كه ‌كرایه‌ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا، به‌رپرسانی ئەمەریکا ئێران به‌و هێرشانه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و رایده‌گەینن: لە كات و شوێنی گونجاو وەڵامیان ئەو ھێرشانە دەدەنەوە.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگه‌یاند: ئێمە ئەم هێرشانە بە جددی وەردەگرین، هەروەک سەرۆک بایدنیش ئاماژەی بۆ کردووە، وەڵامی گونجاومان دەبێت، لە کات و شوێنی گونجاو و بەو شێوازەی خۆمان دەمانەوێت، وەڵام دەدەینەوە، بێگومان ئەمەش بە راوێژ لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانمان دەبێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌، نێد پرایس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: ئێران به‌رپرسیاره‌ له‌ هێرش و په‌لاماره‌ مووشه‌كییه‌كانی عێراق و، زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ عێراق ده‌كرێن، به‌ چه‌كی ئێرانی و به‌ پاڵپشتی تاران ئه‌نجام ده‌درێن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وتیشی: له‌كاتی گونجاو وه‌ڵاممان بۆ ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییانه‌ی ئێران ده‌بێت.
شایه‌نی باسه‌، شەوی رابردوو، لە بەغدا چەند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كران و له‌ نزیك ماڵی محەمەد حه‌لبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق له‌ ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌، 6 ئۆتۆمبیل كه‌ له‌ شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی مووشه‌كه‌كان راگیرابوون سووتاون.

هه‌واڵی گرنگ