نەخۆشیەكانی غودەی قوڕگە گلاند ئەمانەن ...
یەكەم : تەمبەڵ بوونی غودە.
دووەم : پڕكاری یان ژاراوی بوونی غودە.
سێیەم : گرێ یان زێدە گۆشتی غودە.
ئەگەر تەمبەڵ بوونی غودەت هەیە ئەو ڕێنماییانە بەسوودن ...
پێویستە هەر دوو مانگ هەتا سێ مانگ جارێك پشكنین بكەیت و سەردانی پزیشكەكەت بكەیت.
ئەگەر حەبەكانت بە ڕێك و پێكی بخۆیت و لە بیریان نەكەیت ئەوا تەندروستیت باش دەبێت و هیچ كێشە و ئاڵۆزكاریت بۆ دروست نابێت.
خواردن لە ژینگەی ئێمە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ نەخۆشی غودە نیە، چونكە ئێستا خوێیەكان بە یۆد كراون.
تەندروستی كۆئەندامی زاوزێ و زۆر بوون پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆی بە غودە هەیە. نیشانەكانی كۆنترۆڵ نەكرانی تەمبەڵی غودە ئەمانەن ...
بێ هێزی، سەرما بوون، داهێزران، قەڵەو بوون، خەواڵ و بوون، كەم خوێنی، ژانی ماسولكەكان.
(د. یوسف خەتی – پزیشكی هۆرمۆنەكان)