له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کوژرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کوژرا


لەهێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر نوێنەری پرۆگرامی خۆراکی جیهانی، له‌ رۆژهەڵاتی گۆما، لە کۆماری کۆنگۆ، باڵیۆزی ئیتاڵیا لەو وڵاتە کوژرا.

 دوێنێ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا کوژرانی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە کۆنگۆ پشتڕاستکردەوە و رایگه‌یاند: باڵیۆزی وڵاتەکەی لەگەشتێکدا بووە، لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە رۆژهەڵاتی کۆنگۆ.

وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا ئاشكرایكردووه‌، لە سەرەتادا باڵیۆزەکە تەنها برینداربووە و دواتریش بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
میدیاكان باسیان لەوەکردووە، مەبەست لەو هێرشە رفاندنی کارمەندەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان بووەو، به‌ڵام هه‌وڵی رفاندنه‌كه شكستی هێناوه‌.

هه‌واڵی گرنگ