كوردیو
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ــی سەرجەم وەزارەتەكانی راگەیاند و بڕیارە تاوەکو رۆژی یەکشەممە 28-2 بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 23-2-2021 وەازرەتی دارایی و ئابوری هەرێم خشتەی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی بڵاوكردەوە و بەپێی خشتەكەش رۆژی پێنجشەممە 25-2-2021 وەزارەتی تەندروستی، دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەکەی 80 و 70، وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی و فریاکەوتن، لیوای نەوت، رەگەزنامە، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، مووچەی سەربەرزیی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی دابەش دەکرێت.
جێگەی باسە وەزارەتی دارایی تاوەكو ئێستا رێژەی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگەی دیارینەكردووە.
رۆژی 2-2-2021، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "لەمەودوا 30 رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکرێت و کابینەی حکومەتیش هەمان بۆچوونیان هەیە، ئەم بڕیارەش چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە".
