پزیشكێكی ڕاوێژكاری نەخۆشییەكانی هەناو لە ووڵاتی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت: پێویستە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان زیاتر خۆیان لە نەوەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن و هیوادارم ئەوەی لە هەرێم هەیە لێشاوی دووەمی ڤایرۆسەكە نەبێت.
دكتۆر زانا زرار حمدامین پزیشكی ڕاوێژكاری نەخۆشییەكانی هەناو لە ووڵاتی بەریتانیا بەكوردیوی ڕایگەیاند: بەپێی زۆرینەی توێژینەوەكان ئەو كەسانەی پێشتر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون دژە ڤایرۆسێك لە جەستەیدا دروست دەبێت و بەرگری ئەو كەسە بۆ ماوەی چەند مانگێك بەهێزە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت ئەو كەسانەی پێشتر تووشی ڤایرۆسەكە بوون خۆیان نەپارێزن و ڕێنماییەكان جێبەجێ نەكەن.
هەروەها ووتیشی: هەركەسێك جارێك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوبێت لە 17% ئەگەری توشبونەوەی هەیە بە ڤایرۆسەكە هەیەو دوای پێنج مانگ لەتێپەڕینی ڤایرۆسەكە لە جەستەی ئەو كەسانە، ووردە ووردە بەرگری جەستەی كەسەكە كەم دەبێتەوەو ئەگەری توشبوونەوەی بە ڤایرۆسەكە زیاتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەموو كەسێك كە پێشتر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوبێت ئەگەری تووشبونەوەی بەنەوەی نوێی كۆرۆنا هەیە و بەپێی پێگەیشتنی ڤایرۆسەكە بۆ جەستەی كەسەكە حاڵەتەكەی لەسەر دەردەكەوێت.
دكتۆر زانا زرار حمدامین داوای لە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كرد لەپێناو سەلامەتی خۆیان و كەسانی ئازیزیان و هاوڵاتیاندا پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكان بن و خۆیان لەقەرەباڵغی و شوێنە گشتیەكان بەدوور بگرن و بەردەوام لەشوێنە قەرەباڵغیەكان ماسك ببەستن و گرنگی بە پاك و خاوێنی و دەستشتن بدەن.