رێكخراوێكی سەر بە دەسەڵات لە كۆیە خەریكی ئەم كارەیەو رێكخراوی گەشەپێدانیش ئیدانەی دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

رێكخراوێكی سەر بە دەسەڵات لە كۆیە خەریكی ئەم كارەیەو رێكخراوی گەشەپێدانیش ئیدانەی دەكات

ئێستا هەوڵدەدرێت لەلایەن ڕێکخراوێکی ژنانی سەر بە دەسەڵات، لەناو قوتابخانە ئامادەییەکانی کچانی کۆیە، کە قوتابیان بنێرن بۆ فۆڕم پڕکردنەوەو بەرپرسێكی رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانیش ئیدانەی دەكات.

لەمبارەیەوە بەڕێز ئیسماعیل لێپرسراوی لقی کۆیەی ڕێکخراوی گەشەپێدان لەلاپەرەی تایبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی:خەڵکی شاری کۆیە ئاگادار دەکەینەوە، کە زانیاریمان پێگەیشتووە، ئێستا هەوڵدەدرێت لەلایەن ڕێکخراوێکی ژنانی سەر بە دەسەڵات، لەناو قوتابخانە ئامادەییەکانی کچانی کۆیە، کە قوتابیان بنێرن بۆ فۆڕم پڕکردنەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە:ئاساییە هەموو ڕێکخراوێک کاربکات بە ئازادی، بەڵام ناکرێت ئیستیغلالی شکۆی قوتابخانە بکرێت.

راشیگەیاندووە :ئێمە ئیدانەی ئەو کارە ناشیرنانە دەکەین، کاردەکەین بۆ تێکەڵنەکردنی سیاسەت بە پەروەردە و خوێندن.

 

 

دەقی پۆستی ناوبراو /

بابەت/ ناڕەزایی و ئیدانەکردن

خەڵکی شاری کۆیە ئاگادار دەکەینەوە، کە زانیاریمان پێگەیشتووە، ئێستا هەوڵدەدرێت لەلایەن ڕێکخراوێکی ژنانی سەر بە دەسەڵات، لەناو قوتابخانە ئامادەییەکانی کچانی کۆیە، کە قوتابیان بنێرن بۆ فۆڕم پڕکردنەوە.

ئاساییە هەموو ڕێکخراوێک کاربکات بە ئازادی، بەڵام ناکرێت ئیستیغلالی شکۆی قوتابخانە بکرێت. ئێمە ئیدانەی ئەو کارە ناشیرنانە دەکەین، کاردەکەین بۆ تێکەڵنەکردنی سیاسەت بە پەروەردە و خوێندن.

بەڕێز ئیسماعیل/ لێپرسراوی لقی کۆیەی ڕێکخراوی گەشەپێدان

هه‌واڵی گرنگ