فەرمانی دەستگیركردن بۆ نزیكەی 30 ئەفسەری سەربازی دەردەچێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەرمانی دەستگیركردن بۆ نزیكەی 30 ئەفسەری سەربازی دەردەچێت

ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراق رایدەگەیەنێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌یان له‌ سه‌ربازه‌كانیان وه‌رگرتوه‌ له‌به‌رامبه‌ر چاوپۆشین له‌ ده‌وامكردن، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری عێراقی ده‌ركرا.

لەمبارەیەوە بازنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 28 ئه‌فسه‌ر ده‌ركراوه‌ كه‌ ئه‌ركیان پێكهێنانی لیوایه‌كی كۆماندۆیه‌ له‌ پارێزگای میسان.

ئاماژە بەوەشكراوە: هۆكاری ده‌ركردنی فه‌رمانه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پاره‌یان له‌ سه‌ربازه‌كانیان وه‌رگرتوه‌ له‌به‌رامبه‌ر چاوپۆشین له‌ ده‌وامكردن و ئه‌و كاره‌ش به‌رده‌وام بوه‌.

ئەوەش هاتووە: ئه‌و فه‌رمانه‌ دوای دێت كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و كه‌یسه‌ ته‌واو بون و به‌ڵگه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه‌ و راده‌ستی دادگا كراون، دادگاش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی ده‌ركردوه‌.

هه‌واڵی گرنگ