ژماره‌ى هاوپه‌یمان و حزبه‌ به‌شداره‌كانى هه‌ڵبژاردنى راگه‌یەنرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ژماره‌ى هاوپه‌یمان و حزبه‌ به‌شداره‌كانى هه‌ڵبژاردنى راگه‌یەنرا

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایدەگەیەنوێت تائێستا 30 هاوپه‌یمانی و 249 حزبی سیاسی خۆیان تۆمار كردوه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتو.

له‌و باره‌یه‌وه‌ جومانه‌ غلای وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردووه‌: ژماره‌ی هاوپه‌یمانه‌كان كه‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه‌ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 30 هاوپه‌یمانی.

ئاماژەی بەوەش كردو‌وه‌: تائێستا 8 هاوپه‌یمانی له‌ پرۆسه‌ی تۆماركردندان و 7 هاوپه‌یمانی تر سه‌ردانی بازنه‌ی كاروباری حزبه‌كان و رێكخستنه‌ سیاسیه‌كانیان كردوه‌ له‌ كۆمسیۆن بۆ تۆماركردن و به‌شداریكردن له‌ هه‌ڵبژاردن، هه‌روه‌ها 59 پاڵێوراوی تاك له‌ پارێزگا جیاوازه‌كان تۆمار كراون.

ئەوەشی وتوە‌: 249 حزبی سیاسی تائێستا تۆمار كراون و 58 حزب له‌ پرۆسه‌ی دروستكردندان، هه‌روه‌ها 86 حزبی تر سه‌ردانی كۆمسیۆنیان كردوه‌ بۆ خۆتۆماركردن.

ئەوەشی ئاشكراكردووە: تائێستا 915 هه‌زار و 360 هاوڵاتی داتاكانیان نوێكردوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 15 ملیۆن و 359 هه‌زار و 9 كه‌سیش بایۆمه‌تریان نوێكردوه‌ته‌وه‌، 13 ملیۆن و 227 هه‌زار و 570 كارتی بایۆمه‌تریش دراوه‌ته‌وه‌ به‌ ده‌نگده‌ران.

هه‌واڵی گرنگ