وه‌فدى دانوستانکاری هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌غدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وه‌فدى دانوستانکاری هه‌رێمى كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌غدا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،  رایگەیاند کە بەم زووانە شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێم و لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بە پشکی ھەرێم لە پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١، دەگەن بە رێککەوتنی ھاوبەش.

لەوبارەیەوە میدیاکانی عێراق بڵاویانکردۆتەوە شیروان میرزا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی دوو رۆژی داھاتوو، زنجیرەیەک کۆبوونەوە بە ئامانجی یەکلاییکردنەوەی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بوودجەی ٢٠٢١ ئەنجام دەدرێت و گوتی: ناکرێت لەوە زیاتر دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکە دوابخرێت، لەبەر ئەوە ھەموو بۆچوونەکان بەو ئاراستەیەن کە رۆژی پێنجەشممە یان رۆژی شەممەی ھەفتەی داھاتوو، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١، ساز بکرێت.

ئاشکراشیکردووە کە شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران زۆر نزیکبوونەتەوە لە رێککەوتن و گوتی: پێشبینی دەکەم، بەم زووانە شاندی دانوستانکاری حکوومەتی ھەرێم و لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بە پشکی ھەرێم لە پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١، بگەن بە رێککەوتنی ھاوبەش.

هه‌واڵی گرنگ