ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داواكارییه‌كانی پارێزگای سلێمانى په‌سه‌ند كرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داواكارییه‌كانی پارێزگای سلێمانى په‌سه‌ند كرد

پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: پێشنیار و داواکارییەکانیان لە سلێمانی و گەرمیان و راپەڕین پەسەندکران و بوون بەبڕیار.

لەمبارەیەوە د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، ئەمڕۆ، بەسەرپەرشتیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبونی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرانی دارایی و ئابوریی و پلاندانان و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە تایبەت بە بوارە کارگێڕیی و دارایی و خزمەتگوزاریی و پڕۆژەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و ڕاپەڕین کۆبونەوە، لە کۆبونەوەکەدا بە ڕونیی و بە وردیی و دلسۆزانەو بەرپرسانە ڕاپۆرتی هاوبەشی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاو یەکەکارگێڕییەکان و داواکارییە کارگێڕیی و دارایی و خزمەتگوزاریی و سەرمایەگوزاریی و پەرەپێدانەکانی هەموو یەکە کارگێڕیی و فەرمانگاکان؛.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: گفتوگۆیان لەسەر کرا، بە سوپاسەوە هەموو ئەو پێشنیازو داواکارییانەی لە ڕاپۆرتە هاوبەشەکاندا گەڵاڵەکرابوون؛ لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرەكانه‌وه‌؛ پەسەندکران و بوون بەبڕیار.

ئەوەشی وتوە: ئەو سێکتەرو بوارانەی لەم ڕاپۆرتانەدا بۆ ساڵی ۲٠۲۱ پەسەندکراون دەتوانن بەشی زۆری داخوازیی و پێداویستییە زۆر پێویستەکانی دامەزراوە دەوڵەتییەکان دابین بکەن بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بکەن.

هه‌واڵی گرنگ