بەوێنە...لە سۆران سێ تۆمەتبار بە برێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەوێنە...لە سۆران سێ تۆمەتبار بە برێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

بنكەی ئاسایشی نەهیشتنی مادە هۆشبەرەكان لە سۆران، دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری بە برێک ماددەی هۆشبەرەوە ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاگەێندراوێکی بەرێوبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوێنێ دوو شەممە، 22-2-2021 لەلایەن بنکەی ئاسایشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەناو قەزای (سۆران) توانییان دەستبگرن بەسەر بڕی (3) کیلۆ ماددەی هۆشبەر.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: ماددەكان لەجۆری (شیشە) بوونە و لەگەڵیشیدا (3) تۆمەتبار بەناوەکانی ( ع، ب ، أ ) کە خەڵکی ئێرانە و ( ڕ ، م ، ح ) و ( ڕ ، س ، ع ) خەڵکی هەرێمی کوردستانن دەستگیركران، دەمودەست پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و دراونەتە دادگا.


هه‌واڵی گرنگ