وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت،له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 4 هه‌زارو 181 حاله‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 18 ی شوباتی 2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه رایگه‌یاندووه،له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 4 هه‌زارو 181 حاله‌تی نوێی توشبوون به كۆڕۆنا تۆماركراوه ،16 كه‌سیش به به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه،هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ،2 هه‌زاروو 592 كه‌سیش چاكبوونه‌وته‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه.