وەزیری تەندروستی : هەفتەی داهاتووڤاكسینی دژەکۆرۆنا دەگاتە عێراق
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری تەندروستی : هەفتەی داهاتووڤاكسینی دژەکۆرۆنا دەگاتە عێراق

وەزیری تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو ڤاكسینی دژەکۆرۆنا دەگاتە عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە 23-2-2021، حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق رای گەیاندووە، ڤاكسینی سینۆفارم وەك یەکەم پێکوتەی دژەکۆرۆنا، دەگاتە عێراق، وەزیری تەندرستی گوتیشی: رۆژی دووشەممەی داهاتوو 1-3-2021، پێکوتەی سینۆفارم بە فڕۆکەیەک دەگات، پێکوتەکە بەخۆڕایی لەو کەسانە دەدرێت کە پێویستیان پێیە.

وابڕیارە كارمەندانی تەندروستی یەكەمین ئەوكەسانەبن كە ڤاكسینی كۆڕۆنایان بۆ بەكار دەهێنرێت، چونكە ئەوان زۆرترین بەركەوتەیان لەگەڵ تەوشبووان دەبێت مەترسی لەسەر گیانی ئەوان دروستدەكات.

هه‌واڵی گرنگ