وەزیری شارەوانی: دوو پشتێنەی سەوزایی بە چواردەوری هەولێردا دروست دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری شارەوانی: دوو پشتێنەی سەوزایی بە چواردەوری هەولێردا دروست دەكرێت

وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار ڕایگەیاند: دوو پشتێنەی سەوزایی بە چواردەوری هەولێردا دروست دەكرێت.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕای گەیاند: شاری هەولێر دوو پشتێنەی سەوزایی بۆ دیاری كراوە و هەر یەك لەو پشتێنە سەوزاییانەش ماستەرپلانی خۆی هەیە و بەگوێرەی ئەو رێكارەی دانراوە، جێبەجێ دەكرێن.

هەروەها گوتی: ئەمە تەنیا بۆ شاری هەولێر نییە، بەڵكوو هەموو شار و شارۆچكەكانی دیكەی هەرێمی كوردستانیش بەگوێرەی ئەو ستراتیژییەی دامانناوە، سەرۆكایەتییەكانی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە پارێزگەكان راسپێردراون كە ماستەرپلانی تایبەتی بۆ دەستنیشانكردنی ئەو رووبەرە سەوزاییانەی كە هەیە دابنێن.

هەروەها گوتی: بەراوردكردنی ئەو ڕووبەری سەوزاییانەی كە بڕیارە دروست بكرێت، هاوشێوەیە لەگەڵ ئەو ستاندەردەی كە پێویستە هەر شار و شارۆچكەیەك هەیبێت.

هه‌واڵی گرنگ