پەروەردەی هەولێر فۆڕمی وانەبێژی بۆ دەرچوانی دانەمەزراو دەخاتەڕوو
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەروەردەی هەولێر فۆڕمی وانەبێژی بۆ دەرچوانی دانەمەزراو دەخاتەڕوو

پەروەردەی هەولێر رایگەیاند، ئەوكەسانەی داوای فۆرمی بوون بە وانەبێژی دەكەن، سەرەتا پێویستە فۆرمەكە پڕبكرێتەوە و بدرێتەوە ئەو پەروەردەی كە لێیەوە داواكاری بوون بە وانەبێژی كردووە.

لە ڕاگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر هاتووە: ئاگادارى  ئەوكەسانە دەکەینەوە کە داوای فۆرمی بوون بە وانەبێژییان کردووە، سەرەتا پێویستە فۆرمەكە پڕبكرێتەوە و بدرێتەوە ئەو پەروەردەی كە لێیەوە داواكاری بوون بە وانەبێژی كردووە .

ئەوەش خراوەتەڕوو: بەهیچ شێوەیەك فۆرم لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر وەرناگیرێت، بەڵكو لەو پەروەردەی داوای وانەبێژی كردووە لەهەمان شوێن فۆڕمەكە وەردەگرێت ، وەرگرتنی وانەبێژی لەڕێی كۆكردنەوەی خاڵ دەبێت .



هه‌واڵی گرنگ