جێگری پارێزگاری سنە ڕایگەیاند: بۆ ماوەی دوو ھەفتە ھاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی باشماخ ڕادەگیرێت، تەنھا رێگە بە گەڕانەوەی ئەو گەشتیارانە دەدرێت کە پێشتر چونەتە ئێران.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئیبراھیم زارعی، جێگری پارێزگاری سنە ڕایگەیاند: بۆ ماوەی دوو ھەفتە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەوتیی باشماخ، بە ڕووی گەشتیاراندا دادەخرێت، بەڵام جوڵەی بازرگانی بەردەوام دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو: داوایان لە قایمقامیەتی مەریوان کردوە، مۆڵەت بە شۆفێری عێراقی نەدات بڕۆنە خاکی ئێران، ئەو عێراقیانەیشی ئێستا لە ئێرانن دەتوانن بگەڕێنەوە.