کەمێک پێش ئێستا له‌سه‌ر رێگای خەلیفان هاووڵاتیەکی چۆمان دەدرێتە بەردەستڕێژی گولە و دەکوژرێت.
کاتژمێر چواری سه‌رله ئێواره‌ی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 23 ی شوباتی 2021 هاووڵاتیەک بە ناوی ئیسماعیل خدر کەپیشه‌ی پێشمەرگەش بووە لە هێزی باڵەک لەکاتی گەڕانەوەی لە هەولێر لە نزیک خەلیفان لە لایەن چەند کەسێکەوە دەدرێتە بەر ده‌سترێژی گولەو گیانله‌ده‌ستده‌دات، دوای تێپەڕ بوونی کەمتر لە کاتژمێرێک تەقەرێکه لە لایەن ئاسایشی سۆران ده‌ستگیرده‌كرێت.
جێی ئاماژه‌یه دوای بردنیشی بۆ نەخۆشخانە هاووڵاتیەکە دەست بە جێ گیان لە دەست دەدات، پۆلیسی سۆرانیش له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان بۆ کردۆتەوەو تەرمەکەش راده‌ستی کەس و کاری كراوته‌وه، به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان دەگوترێت پێشتر ئەم هاووڵاتیە کێشەی کۆمەڵایەتی لە گەڵ بنەماڵەیەک هەبووە.