بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ڕێگرێكی ڕاگەیاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی ڕێگرێكی ڕاگەیاند

پۆلیسی هەولێر گەنجێکی تەمەن 21 ساڵ دەستگیردەکات کە رێگریی لە خەڵک کردووە و بە زەبر و هەڕەشەی چەک پارە و مۆبایلی لە خەڵک سەندووە. 

لە لێدوانێكیدا رائید هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر  رایگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لای پۆلیس سکاڵای لەسەر کەسێک تۆمارکرد کە رێگریی لێکردووە، دوای ئەوە تیمێکی بەدواداچوونمان پێکهێنا، لە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانمان ناسنامە و شوێنەکەیمان دەستنیشانکرد، دواتر دەستگیرمان کرد.

 
 گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتیسی: لە لێکۆڵینەوەمان لەگەڵ ئەو تۆمەتبارە تا ئێستا دانی بە شەش تاوانی رێگریکردندا ناوە بە چەک، لەو شەش حاڵەتەی ئەو باسی دەکات، جاری وا هەبووە کەسەکە مۆبایلی پێبووە و ئەو مۆبایلەکەی لێسەندووە، جاری واش هەبووە هەزار دۆلار و جارێكیش جاریش حەوت هەزار و 500 دۆلاری لە كەسێك سەندووە
 
ئەوەشی ئاشكرا كرد، ئێستا ئەو تۆمەتبارە بەپێی ماددەی 452 لە یاسای سزادانی عێراقی لای ئێمە بەندكراوە.

هه‌واڵی گرنگ