وه‌زیری پێشمه‌رگه: داواده‌كات مووچە و شایستە داراییەکانی ئه‌مریكا ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگرێته‌وه بەبێ جیاوازی.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل ڤۆرهیس، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له عێراق و كۆلۆنێل جولیات، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆبونەوە، وه‌زیری پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند: هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان جێی ستایش و بایه‌خی زۆری ئێمه‌یه بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان له ئێستا و ئاینده‌دا، له‌سه‌ر هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و مووچه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه، داوایكرد،"مووچە و شایستە داراییەکانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگرێته‌وه، به‌جۆرێك ره‌چاوی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی مووچه‌دا هه‌بێت بۆ سەرجەم هێزەکانی بەبێ جیاوازی".
کۆڵونێڵ ڤۆڕهێس، به‌ڵینی دا به‌زوویی كار به‌و داوایه ده‌كه‌ن و دوای دیراسه‌كردنی خۆیان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دهگهێیننهوه. گوتیشی: " له‌خه‌می ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه تێده‌گه‌ین و به جددی كار بۆ باشكردنیان ده‌كه‌ن.