قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن 13 یانەی خواردن و خواردنەوەی لە سەرچنار داخران.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 24 ی شوباتی 2021 قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به گشتی و مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزار به‌تایبه‌تی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی (13) شوێنی خواردن و خواردنه‌وه له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی داده‌خات.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌ریه‌ك له خواردن و خواردنه‌وه‌كانی (ره‌زان، ئه‌وین، ماڵی سێوه، VIP، كه‌رنه‌ڤاڵ شیراتۆز، سایه گوڵ 2، ئیو، ڤین، شنه، چاینا، بیك سپینده‌ر و چاینینا) به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌میان داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.