وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدهگهیهنێت،ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، سێ کەسیان بەتۆمەتی تیرۆر لە شاری کەرکووک باکووری عێراق دەستگیرکرد.
ئهمڕۆ چوار شهممه 24 ی شوباتی 2021 وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا كه وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوه ئاماژەی بەوەداوە، پشت بەستن بە زانیارییەکانی ھەواڵگریی، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، پیاوێک و دوو ئافرەت کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون لە ناوەڕاستیی گەڕەکی حوڕییە باشووری رۆژهەڵاتی شاری کەرکووک دەستگیرکردووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوەکەدا ئهوهشی خستۆتهروو کە دەستگیرکراوەکان، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.